خۆپیشاندان له زیقار دهستیپێكردهوه
وێستگه نیو-
ئهمڕۆ ههینی 26ی شوباتی 2021، بۆ رۆژی پێنجەم خۆپیشاندان لە پارێزگای زیقاری باشوری عێراق دهستیپێكردهوه.
وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندان لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقارلە باشوری عێراق دەستی پێکردەوە، خۆپیشاندەران لەسەر پردی نەسر کۆبونەتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، خۆپیشاندەران ئەو بەربەستانەیان لابردووە کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندەران دانرابوو.
ماوەی پێنج رۆژە خۆپیشاندان لەشاری ناسریە دەست یپێکردوەتەوە، داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەرانیش دوورخستنەوەی پارێزگار و بەرپرسانی باڵای ئەو پارێزگایەیە، ئێوارەی دوێنێش بە فەرمانی وەزیری تەندروستی عێراق بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی زیقار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
PM:04:49:26/02/2021
ئهم بابهته 2552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت