ته‌ندروستی عێراق: 14 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هه‌زار و 336 توشبووی نوێ به‌كۆرۆنا تۆماركراوه و 14 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی شوباتی 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا چوار هه‌زار و 336 توشبووی نوێ به‌كۆرۆنا تۆماركراوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبوون به كۆرۆنا گه‌یشته 688 هه‌زار 698 توشبوو.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 14 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 13 هه‌زار و 365.
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژبنگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا دوو هه‌زار و 460 توشبووی ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌وه‌ته‌وه و به‌وه‌شی كۆی گشتی چاكبوونه‌وه گه‌یشته 630 هه‌زار و 178.
PM:04:37:26/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت