نەوزاد هادی: سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەری کردووە بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی
وێستگه نیوز-
ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەری کردووە بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی و سەرجەم لایەنەکان، بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و تێپەڕاندی ئەم دۆخەی ئێستا کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە.
وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە
لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەی باوکی مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی شوباتی 2021، نەوزاد هادی راوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له‌لێدوانێكیدا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، وەک هەمیشە و بەردەوام سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەری کردووە بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی و سەرجەم لایەنەکان.
نه‌وزاد هادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و تێپەڕاندی ئەم دۆخەی ئێستا کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە.
PM:04:14:26/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت