مەزڵوم کۆبانێ داوا له‌ بایدن ده‌كات هه‌ڵه‌كانی‌ تره‌مپ ڕاستبكاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز- 
فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزەکانی‌ سوریای‌ دیموکرات (هەسەدە) داوا له‌ جۆ بایدن، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ده‌كات، " پاڵپشتی‌ لە چارەسەرکردنی‌ دۆخی سیاسی‌ سوریا بکات و هەڵەکانی‌ ئیدارەی‌ ترەمپ لەوبارەیەوە راستبکاتەوە".   

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزەکانی‌ سوریای‌ دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی‌ ئەمریکا داوای‌ لە جۆ بایدن، سەرۆکی‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردووه‌، پاڵپشتی‌ لە چارەسەرکردنی‌ دۆخی سیاسی‌ سوریا بکات و هەڵەکانی‌ ئیدارەی‌ ترەمپ لەوبارەیەوە راستبکاتەوە.   

داواشیکردووه‌، "لە دانانی‌ دەستوری‌ نوێی‌ سوریادا تایبەتمەندی‌ ڕۆژئاوای‌ کوردستان لەبەرچاو بگیرێت و گرەنتی‌ بکرێت".  

فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزەکانی‌ سوریای‌ دیموکرات له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، دەیانەوێت بە گفتوگۆ و دیالۆگ، کێشەکانیان لەگەڵ ڕژێمی‌ سوریا چارەسەر بکەن و نایانەوێت گرژی‌ زیاتر لەوبارەیەوە دروست بکەن.  

جه‌ختی‌ كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی‌، دەیانەوێت بە گفتوگۆکردن مافەکانی‌ کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی‌ تر لەسنوری‌ ئیدارەی‌ خۆسەریدا لە سوریای‌ داهاتوودا بچەسپێنرێت. 


PM:03:52:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو