تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دوو گوندی قەزای زاخۆ تۆپبارانكرد

‌وێنه‌ ئه‌رشیف

وێستگەنیوز- رەڤەند گوهەرزی
دوانیوەرووی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەوورووبەری دوو گوندی سنوری قەزای زاخۆی‌ سەر بە پارێزگای دهۆك یان تۆپبارانكرد.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە


سەرچاوەیەك لە گوندی بانکێ بەناوی حەکیم بانکی بە وێستگەنیوزی راگەیاند:" ماوەی 40 خولەكە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەوورووبەری هەردوو گوندی بانکێ سەر و خوارو لە ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای  زاخۆ تۆپباران دەکەن".

وتیشی:" تۆپبارانەکە بەردەوامە و ترسێکی زۆر لەلای گوندنشینانی ئەو دوو گوندە دروستکردووە".

ئاماژە بەوەشکرد، ئێوارەی دوێنێش سەربازانی سوپای تورکیا بەچەکی دۆشکە تەقەیەکی زۆریان لە نزیک گوندی بانکێ کرد.


PM:02:24:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت