دەیان هەزار دۆلار و دەیان ملیۆن دینار لەدوو كاسبكاری سلێمانی دزران


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەشت كەسیان دەستگیركردوون بە تۆمەتی دزینی دەیان هەزار دۆلار و دەیان ملیۆن دینار لە دوو كاسبكاری ئاڵوگۆڕی دراو.
 
وێستگە نیوز لەتێلیگرام جۆین بكە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوو كاسبكاری ئاڵوگۆڕی دراو لەناو شاری سلێمانی لە دوو كات و شوێنی جیاوازدا دزییان لێكراوە، تاوانەكان بریتی بوون لە دزینی پارە و لە یەكێكیان 60 هەزار دۆلار و لە دووەمدا 47 ملیۆن دیناری عێراق لە كاسبكارەكان دزراون.
 
بەپێی راگەیەنراوەكە "لەسەر ئەو تاوانانەش هەشت كەس لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بەتۆمەتی دزینی ئەو بڕە پارەیە لەو كاسبكارانە دەستگیركراون، ناو و تەمەنیان بەم شێوەیە: (م. ا. س) لەدایكبووی 1991، (ع. ع. ع) لەدایكبووی 1986، (ر. م. ل) لەدایكبووی 1997، (ب. ح. ع) لەدایكبووی 1989، (ی. ا. س) لەدایكبووی1979، (ب. ح. ع) لەدایكبووی 1997، (س. ا. ا) لەدایكبووی 1998 و (خ. ح. ع) لەدایكبووی 1986".
 
هەر بەپێی ئەو راگەیەنراوە "تاوانەكان لە رۆژانی 7ی شوبات بۆ 22ی هەمان مانگی 2021 لەناو شاری سلێمانی ئەنجامدراون"، تۆمەتبارەكانیش بە فەرمانی دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانیان دەستی پێكردووە.


PM:12:05:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 3892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت