بانگخوازێک: پێغەمبەر دەستیگرتم و بردمیە ئاسمانی حەوتەم
مەحمود شەحات ئەنوەر، بانگخوازی میسری
وێستگەنیوز-
بانگخوازێکی میسری بەناوی مەحمود شەحات ئەنوەر کە ئەندامی سەندیکای حافزقورئانەکانی ئەو وڵاتەیە رایگەیاند، لە کەشێکی ئایینیدا، پێغەمبەرێک دەستیگرتووە و بۆ دیداری خودا بەرەو "ئاسمانی حەوتەم" بردویەتی.
مەحمود شەحات ئەنوەری بانگخوازی میسری لە سێمینارێکیدا باسی لەوەکردووە، کە جارێکیان ماوەی مانگێکی "بە تەنیا بۆ خودا" دابینکردووە و تەنیا سەرقاڵی بەجێگەیاندنی پابەندییە ئایینییەکانی بووە.
راشیگەیاندووە، لەو سەروبەندەدا و لە کەشێکی ئایینیدا، کەسێک هاتووە، کە بە وتەی بانگخوازەکە لەلایەن خوداوە نێردراوە بۆ ئەوەی گەشتێکی پێبکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە گەشتەکەماندا بۆ ئاسمانەکان، تاوەکو ئاسمان حەوتم رۆشتین، لەوێ ئەستێرەکانم لە ژێر پێیەکانمەوە دەبینی، پرسیارمکرد بەرەو کوێ دەچین، وتی بەرەو دیداری خودا".
دەشڵێت، لەو کاتەدا بووە کە ئیتر کەشە ئایینیەکەی کۆتایی هاتووە و خەبەری بووەتەوە.
ئێستا بەو هۆکارە، سەندیکای حافزقورئانەکانی میسر لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە مەحمود شەحات ئەنوەری بانگخوا دروستکردووە.
PM:11:22:25/02/2021
ئهم بابهته 5304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت