د. به‌شیر حه‌داد: چەکەکانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە بەغدا وەرگیراون


وێستگه‌ نیوز-
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکەکانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد وەرگیراون.

د. بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فەیسبووکی خۆی رایگەیاندووه‌، کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکەکانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد وەرگیراون.

بەپێى بڵاوکراوەکەی بەشیر حەداد، وەرگرتنی چەکەکانی پارەی گەنمی جوتیاران بە مانای خەرجکردنی کۆی پارەی گەنمی جوتیاران دێت بۆ تەواوی ساڵەکان.

چەند رۆژێک لەمەوبەریش، لە چوارچێوەی خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاراندا، حکومەتی عێراق چەکێکی بە بڕی 268 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان نارد و بەوەش، جوتیاران 50%ی پارەی ساڵانی (2014، 2015، 2016) وەردەگرن.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ چەند ساڵێک دواکەوت و جوتیارانی هەرێمیش چەندین جار بۆ ئەو پرسە گردبوونەتەوە و داوای مافەکانی خۆیان کردووە.


PM:05:42:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو