ئاستی هەناردەی ئەم مانگەی عێراق 2.7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەیە


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕەی ناوخۆیی رایگەیاندووە، هەناردەی نەوتی عیراق لەمانگی شوباتدا بە تێكڕای 2.7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە بەپێی پشكی وڵاتەكە لەڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

خالید حەمزە لەڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، عێراق پابەندە بە ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، كۆمپانیای نەوتی بەسڕەش بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی باشووری عیراق بەڕێوە دەبات.

ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە، كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ) رایگەیاند، عیراق لە مانگی كانوونی دووەمدا 3.807 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی بەرهەمهێناوە، بە بەرهەمی هەرێمی كوردستانیشەوە.

بەپێی داتاكەی كۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوودا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی حكومەتی ناوەند بەڕێژەی 0.7% و بۆ 3.388 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا دابەزیوە، لەكاتێكدا ئاستی بەرهەمی نەوتی هەرێمی كوردستان بەڕێژەی 15% و بۆ 419,000 بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیای سۆمۆ، تێكڕای هەناردەی نەوت لە مانگی كانوونی دووەمدا 2.77 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە، ئەوەش زیادیكردووە بەراورد بە ئاستی هەناردەی مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو كە 2.75 ملیۆن بەرمیلی بوو.

عیراق بەدرێژایی زۆرینەی كاتەكانی ساڵی 2020 كێشەی هەبووە لە پابەندبوون بە پشكی وڵاتەكە بەپێی ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، پەتای كۆرۆنا و قەیرانێكی دارایی كە بەرۆكی ئەو وڵاتەی گرتووە. پابەندبوونی تەواوەتیی عیراق، یەكێك لە ناپابەندترین وڵاتانی نێو ئۆپیك پڵەس لە ساڵی 2020ـدا، هەوڵەكانی ئەو هاوپەیمانێتییەی ئاڵۆز كردووە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی بازاڕێكی نەوت كە بەدەست ناڕوونیی تێڕوانینی خواستەوە دەناڵێنێت.


PM:11:18:24/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت