لەسەیدسادق، پشكنینی جۆری كوالێتی بۆ وێستگەكانی بەنزین و گاز كرا


وێستگەنیوز- كامەران كەریم

پشكنینی كوالێتی بۆ وێستگەكانی سوتەمەنی سنوری قەزای سەیدسادق كرا و دەركەوت سەرجەمیان باشن و گونجاون بۆ بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل.

تەها ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بەوێستگەنیوزی  راگەیاند، بەفەرمانی دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، سەردانی سەرجەم وێستگەكانی سوتەمەنی (بەنزین و گاز) لە سنوری سیدسادق كرد و پشكنینی كوالێتی و جۆریان بۆ ئەو سوتەمەنیانە كرد كە لە وێستگەكانیان دەیفرۆشن.

ناوبراو روونیكردەوە، پاش  وەرگرتنی نمونە لێیان بەمەبەستی پشكنین، لەئەنجامدا سەرجەمیان لە جۆری باشن و گونجاون بۆ بەكارهێنانی ئۆتۆمبیل.


PM:11:05:24/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو