وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری كردنەوەی دەروازەیەكی داوە و تائێستا بەداخراوی ماوەتەوە


وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەزۆی

دوای ساڵێك لەداخستنی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لە 18ی ئەم مانگەوە بە نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاری كردنەوەی دەروازەی سەرزێرێ لەنێوان توركیا و باشووری كوردستان دەرچوو، بەڵام تائێستا نەكراوەتەوە.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

سەربەست سەبری، بەرێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ بەوێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ شەش رۆژ بەسەر دەرچوونی نووسراوی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ تێپەڕی بۆ كردنەوەی دەروازەی سەرزێرێ لە باكوور و باشووری كوردستان لە سنوری قەزای ئامێدی، بەڵام تائێستا نەكراوەتەوە.

ناوبراو روونیكردەوە، تائێستا ھۆكاری سەرەكی كردنەوەی دەروازەكە دیار نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان والی جۆلەمێرگ و قایمقامی قەزای چەلێ رەزامەندیان نەداوە لەسەر كردنەوەی دەروازەكە، چونكە ئەوان لە دانوستاندان.


دەروازی سەرزێرێ لە ساڵی 2016 لە نێوان توركیا و ھەرێمی كوردستان لە سنوری ناحیەی كانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی لە باكووری پارێزگای دھۆك بەشێوەیەكی فەرمی كراوەتەوە.

سەربەست ئاماژە بەوەشكرد:"لەلای ئێمە ھیچ كێشەیەك نیە و فەرمانبەرانی دەروازەكە  چەند رۆژێكە چوونەتە دەوامی خۆیان، ئەوانیش سیستم و تیمە پزیشكیەكانی خۆیان لە دەروازەكە داناوە و ئەوان دەڵێن چاوەڕێ بن لە چەند كاتژمێری داھاتوو دەكرێتەوە".


PM:10:00:24/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 3224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت