بافڵ تاڵەبانی بۆ چاودێری دارایی یەكێتی: رێگە بەكەس نادرێت ئاستەنگ لەبەردەم كارەكانتان دروست بكات


وێستگە نیوز-
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ دەستپاكی و چاودێری دارایی حیزبەكەی دووپاتكردۆتەوە و رایگەیاندووە، سەربەخۆ و دادگەرانە كاربكەن و رێگە بە هیچ كەسێكیش نادرێت ئاستەنگ لەبەردەم كارەكانتان دروست بكات.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ دەزگای دەستپاكی و چاودێری دارایی یەكێتی كۆبووە، لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا فەوزیە نەزیف سابیر، لێپرسراوی دەزگای دەستپاكی و چاودێری دارایی راپۆرتێكی لەسەر كار و ئەركی چەند مانگی دەستبەكاربوونیانی پێشكەشكرد و لەسەر چۆنییەتی چاودێریكردنی داھات و خەرجییەكان زانیاری خستەڕوو.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە


لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی جەختیكردەوە دەزگاكە رۆڵێكی گرنگی هەیە لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداریی و هەروەها پارێزگاری لە دارایی گشتی. 

هاوسەرۆك هەموو پشتیوانییەكی بۆ دووپاتكردنەوە و رایگەیاند، هەموو دەسەڵاتێكی چاودێری و كارگێڕیتان هەیە، سەربەخۆ و دادگەرانە كاربكەن و رێگە بە هیچ كەسێكیش نادرێت ئاستەنگ لەبەردەم كارەكانتان دروست بكات.



PM:08:26:24/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت