خۆپیشاندانەکانی میانمار بەردەوامە


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان لەبەرامبەر کودەتا سەربازییەکەی میانمار بەردەوامەو تا دێت گردبونەوەی مەدەنی لەو وڵاتەدا، فراوانتر دەبێت.

رۆژی چوار شەممە،مامۆستایان و خوێندکاران و کارمەندی بانکەکان و نوێنەری چین و توێژەکان، لە شاری داوی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکان لەدژی کودەتا سەربازییەکەی میانمار کرد و داوایان لە حکومەتی سەربازیی ئەو وڵاتە کرد، دەستبەجێ لێپرسراوانی حکومەتی پێشوو کە دەستگیرکراون، ئازاد بکات.

لە خۆپیشاندانەکەی شاری داوی، خۆپیشاندەران داوایان کرد، دەستبەجێ ئونگ سان سوکی سەرۆکی پێشووی میانمار ئازاد بکرێت و لێپرسراوانی سەربازیی ئەو وڵاتەش، دەستلەکار بکێشنەوە.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ھەرچەندە داوی شارێکی بچووکە، لەگەڵ ئەوەشدا بەوتەی چاودێرانی سیاسیی، پێگەو ستراتیژییەتێکی گرنگی لەو وڵاتەدا، ھەیە.

لە سەرەتای مانگی پێشوودا، کودەتای سەربازی لە میانمار روویدا و بەهۆیەوە دەسەڵاتدارانی سەربازی، دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست و رۆژ بە رۆژیش نارەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی سەربازی ئەو وڵاتە زیاد دەکەن.


PM:06:07:24/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت