ئه‌مه‌ریكا: هه‌بوونی دوو ده‌وڵه‌ت باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ناكۆكی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له
په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی غابی ئه‌شكنازی، رایگه‌یاند،
واشنتن پێیوایه هه‌بوونی دوو ده‌وڵه‌ت باشترین رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی
نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئەلقودسی عەرەبی، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا
ئاشكرای كرد، ئیداره‌ی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بروای
وایه، هه‌بوونی دوو ده‌وڵه‌ت باشترین رێگه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتووی
ئیسرائیل وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یه‌هودی و دیموكراتی، كه بتوانێت به ئاشتی له پاڵ ده‌وڵه‌تی
فه‌ڵه‌ستینی دیموكراتی بژیت.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەش کردووە، "له‌گه‌ڵ ئه‌شكنازی، تاتوێی
ئالنگارییه ئه‌منییه‌كانمان كردووه، كه رووبه‌رووی ناوچه‌كه ده‌بێته‌وه، به
گرنگییه‌وه له هاوكاری نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌روانین، كه چاره‌سه‌ری ئه‌و
كێشانه بكه‌ین".
لە بەیاننامەکەدا بلینکن جەختی کردەوە، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت
له به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ناوچه‌كه دژایه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
PM:02:50:24/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت