داھاتى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى عێراق بۆ دوو ترلیۆن دینار بەرز دەبێتەوە


وێستگه‌ نیوز-
بەرپرسێك لە دەستەی گومرگەكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی دەكرێت، ئەمساڵ داھاتی گومرگەكانی عێراق بۆ دوو ترلیۆن دینار بەرز ببێتەوە.

ئەحمەد جاسم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی كاروباری یاسایی لە دەستەی گومرگەكانی عێراق ئاشكرایكرد، پێشبینی دەكرێت داھاتی گشتی گومرگەكانی عێراق لەمساڵدا بۆ ئاستی دوو ترلیۆن دینار بەرزبێتەوە.

ئەحمەد، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیدا، ئەو پێشبینییانە لە چوارچێوەی بەردەوامی كاری گومرگەكانە لە كاتی قەدەغەی بەشەكی و گشتی لە سەرجەم دەروازەكاندا و تەنانەت پرۆسەكانی باج و گومرگەكانیش بەھەمان شێوە بەردەوامن و گفتوگۆ بۆ زیادكردنی باج لەسەر ھەندێك كاڵا و شتومەك كراوە.

 لە تێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

راشیگەیاند، ساڵی 2019 رێككەوتنێك لەنێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجامدراوە، بەمەبەستی یەكخستنی رێوشوێنە گومرگییەكان لە دەروازە سنوورییەكان.

ئاشكراشیكرد، داھاتی گومرگی بۆ 2020 گەیشتووەتە 1.1 ترلیۆن دینار بەراورد بە 2019 كە ئەو كات 1.5 ترلیۆن دینار بووە.


AM:10:06:24/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت