جۆ بایدن و مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا


وێستگەنیوز-

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و باسیان لەدۆخی ئاسایشی ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردوە  وجەختیانکردوەتەوە لە درێژه‌پێدانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه‌.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کردوە و نوسیویه‌تی، "له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن تاوتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵیه‌كان و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی  هاوبه‌شمان كرد، رێكه‌وتین كاربكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌ و پێكه‌وه‌ شه‌ڕی داعش بكه‌ین".

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا، جه‌ختیان له‌درێژه‌پێدانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه‌.

لەدوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن له‌ كۆشكی سپی لە 20ی کانونی دووەمی ئەمساڵ، ئەوە بەیەکەمین پەیوەندی نێوان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق دادەنرێت.

لەگفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا-عێراقدا جەختکراوەتەوە لە بەهێزکردنی هەماهەنگی دوولایەنە و گفتوگۆ و رێكه‌وتنێكی نوێ له‌بواره‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منی و ئابوری و رۆشنبیری له‌نێوانیان واژۆدەكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی باڵای دانوستانكار پێكهێندراوە.


AM:08:28:24/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 3072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت