وێستگەنیوز-
لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی لە
کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 22ی
شوبات ئەنجام درا، دوای تاوتوێكردنی ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌رێم، "له پێناو
پاراستنی ئاسایشی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان" ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
دەقی راگەیەندراوەکە
یه‌كه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له
قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و به رێنمایی توندی ته‌ندرووستی.
دووه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆ و
په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رده‌وام
ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و رێنمایی توندی ته‌ندرووستی.
سێیه‌م: بۆنه و یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
به‌رز راده‌گیرێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام
بدرێت و داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
ده‌كه‌ین زیاتر هاوكارمان بن.
چواره‌م: ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی
پارێزگا، ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی زیاتر توندكردنی
رێكاره‌كانی ته‌ندرووستی به تایبه‌تی به‌ستنی ماسك، رێگه نه‌دان به گردبوونه‌وه
و كۆبوونه‌وه و جێبه‌جێكردنی سزای نه‌به‌ستنی ماسك به پێی به‌یانی ژماره (52)ی
ساڵی (2020).
پێنجه‌م:هه‌موو چالاكییه وه‌رزشییه‌كان
به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له یاریگاكان ئه‌نجام ده‌درێت.
شه‌شه‌م: سنوورداركردنی هاتنی گه‌شتیاران
له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، جگه له ئاژانس و رێكخراوه‌كانی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوپه‌یمانان،
دیپلۆماتكاران، شانده فه‌رمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن به پێی
رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان.
حه‌وته‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی داوه‌ت،
شایی، چوونه سه‌ر قه‌بران، دانانی پرسه به‌رده‌وام ده‌بێت و بنكه‌ی پۆلیس،
موختاری گه‌ڕه‌ك به‌رپرسیارن و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به بڕی (2.000.000)
دوو ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ ده‌كرێت.
هه‌شته‌م: ئه‌نجامدانی نوێژكردن له
مزگه‌وته‌كان و كه‌نیسه‌كان و په‌رستگاكان، به‌پێی رێنمایی توندی ته‌ندروستی ده‌بێت
و به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه پێشتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاندووه.
نۆیه‌م: هه‌ر كاتێك بارودۆخه‌كه له‌ڕووی
ته‌ندروستییه‌وه ئاڵۆز بوو، وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ته‌ندروستی، خوێندنی
باڵا و په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانی
ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بڕیاری پێویست ده‌ده‌ن.
ده‌یه‌م: فه‌رمانگه حكومییه‌كان به‌رده‌وام
ده‌بن له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌یوه‌ندیداره‌وه
چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكارانه ده‌كرێت، به‌پێی مادده‌ی حه‌فته‌م له به‌یانی
ژماره (52)ی ساڵی 2020.
یازده‌یه‌م: ته‌نها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
به‌رپرسیاره له بڵاوكردنه‌وه‌ی داتاكانی كۆرۆنا.
دوازده‌یه‌م: سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستان ده‌كه‌ین، كه به‌گیانێكی به‌رزی پڕ به‌رپرسیاره‌تی له سه‌ره‌تای
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه هاوكار و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بوون له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئه‌م په‌تایه و داوایان لێ ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام بن له هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌ت.
سیانزده‌هه‌م: ئه‌م به‌یانه له
رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
PM:11:29:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1532
جار خوێنراوهتهوه