تورکیا یۆنان تۆمەتبار دەکات بە هەراسانکردنی کەشتیەکی لە ناو دەریای ئیجەدا

‌کەشتییەکی جەنگی تورکیا

ویستگەنیوز- هێڤار هیوا

تورکیا رایگەیاندووە، کەشتیەکی توێژینەوەی تورکیا لە لایەن چەند فرۆکەیەکی جەنگی یۆنانیەوە هەراسانکراوە، هیزی دەریای ئەو وڵاتەش دەستبەجێ ئامادەیی نیشانداوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی دەرەکی.

ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، کەشتیەکی توێژینەوەی تورکیا لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی یۆنانەوە لە جۆری ئێف-16 ھەراسانکراوە، و ھێزی دەریایی تورکیاش دەستبەجێ دەستبەکاربووە بۆبەرپەرچدانەوەی ئەو فرۆکانەی یۆنان.


ئەو ئاژانسە تورکیە تەنها ئەوەندەی وتووە و ھیچ وردەکاریەکی تری سەبارەت بەو رووداوەی ناو دەریای ئیجە بڵاونەکردۆتەوە.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئەمە لە کاتێکدایە، ھەفتەی رابردوو ھێزی دەریای تورکیا رایگەیاند، کەشتیی توێژینەوەی "چیشمی"، هەتا سەرەتای مانگی مارس لەناو دەریای ئیجەدا لەنێوان ھەردو دورگەی لیمنۆس و سکیرۆس کاری توێژینەوە ئەنجام دەدات.


پەیوەندیی نێوان تورکیا و یۆنان لە چەند مانگی رابردوودا بۆ ئاستێکی نزم دابەزی و ھەردو وڵات گەیشتنە سەر لێواری جەنگ.

هۆکاری سەرەکی ئەو گرژیانەی تورکیا و یۆنان'یش لەسەر سەرچاوەکانی وزەیە لە خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.


PM:10:31:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت