شیروان میرزا: هه‌رێم و به‌غدا نزیكبوونه‌ته‌وه له ڕێككه‌وتن
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەئێستادا زۆر نزیکبونەتەوە لە رێککەوتن، ئاشكراشیده‌كات، "پێشبینی دەکەم هه‌رێم و به‌غدا بگەنە رێکەوتن".
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لە دوو رۆژی داھاتودا زنجیرەیەک کۆبونەوە بە ئامانجی یەکلاییکردنەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021 ئەنجامدەدرێت، پێشبینیش دەکەم بگەنە رێکەوتن.
ئاشکراشیکرد، شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەئێستادا زۆر نزیکبونەتەوە لە رێککەوتن.
شیروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناکرێت لەوە زیاتر دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە دوابخرێت، لەبەرئەوە ھەموو بۆچونەکان بەو ئاراستەیەن کە پێنجەشممە یان شەممەی داھاتوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 ئەنجامبدرێت.
PM:09:21:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت