ئەمریکا: رێگەنادەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات

‌ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكارایگەیاند، سزاكانی سەر تاران هاوشێوەی ڕابردوو بەردەوام دەبێت و هیچ کارتێکی فشارمان لەسەر ئەو وڵاتە لا نەبردووە.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئیدارەی نوێی كۆشكی سپی، پێیوایە دیپلۆماسیەت باشترین رێگەیە بۆ ڕێگرتن لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی.


لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ یەكێك لە كارتەكانی فشار لەسەر تاران وەلا نەنراوە و گەمارۆكان وەك رابردوو كارایە.

 

ئەو وەزیرە دەشڵێت، وڵاتەكەی هەوڵی درێژكردنەوە و بەهێزكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەدات، بەڵام ئەمریكا ڕێگە نادات ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختیشیكردەوە دەبێت ئێران پابەند بێت بە بڕیارەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.


PM:07:23:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو