لە خەلیفان پێشمەرگەیەک بە دەسترێژی گوللـە کوژرا
پێشمەرگەکە
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی کێشەیهكی کۆمەڵایەتیەوە لە خەلیفان گەنجێک کە پێشەی پێشمەرگەبووە به دەستڕێژی گوللـە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژرا.
سهرچاوهیهكی ئاگادار لە ناحیەی خەلیفان به وێستگه نیوزی راگهیاند: بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە ئەو گەنجە کە ناوی ئیسماعیل خدر بووەو پیشەی پێشمەرگەبووە لە هێزی باڵەک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە،
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، پێشمەرگەکە حەوت گوللـهی بەرکەوتووە، هاوڕێیەکیشی لەگەڵیدا بووە برینداربووە. هۆکاری کوژرانیشی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
کە ئەو کەسەی تۆمەتبارە بەو تاوانە دەستگیرکراوە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لەسەر لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامن.
PM:07:10:23/02/2021
ئهم بابهته 5016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت