پەروەردەی هەولێر وانەبێژان ئاگاداردەکاتەوە
پەروەردەی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، ئەوكەسانەی داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەوكەسانە دەکەینەوە کە داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژییان کردووە، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە.
ئاماژەبەەشکراوە: بەهیچ شێوەیەك فۆرم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت.
PM:06:21:23/02/2021
ئهم بابهته 2264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت