پارتی چواردەیەم کۆنگرەی خۆی دەبەستێت

‌ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، 26ی ئایاری ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند/ رۆژی 26ی ئایاری 2021، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی 14ی ده‌به‌ستێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ 16 ئابی ساڵی 1946دا، لەسەر دەستی مستەفا بارزانی دامەزراوە، یەکەم جاریش ناوی "پارتی دیموکراتی کورد" بووە و دواتر لە کۆنگرەی سێیەمی ئەو حزبەدا ناوەکەی بە "پارتی دیموکارتی کوردستان" گۆڕدرا.

یەکەم کۆنگرەشی لە 16ی ئابی 1946دا لەشاری بەغدا بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەی نۆیەمینی ئەو حزبەدا لە 4ی تشرینی دووەمی 1979، مه‌سعود بارزانی وەک سەرۆکی ئەو حزبە هەڵبژێردرا و تائێستاش لە پۆستەدا ماوەتەوە.


PM:04:18:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 3380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو