واده‌ی گه‌یشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عیراق ئاشكرا كرا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی شوباتی 2021، رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته وڵات و به خۆڕایی به هاووڵاتیان ده‌درێت.
ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌ڵگرتووه، 1ی ئازاری 2021 ده‌گاته عیراق".
وتیشی: "ڤاكسینی (سینۆفارم)ی چینی، یه‌كه‌م ڤاكسین ده‌بێت له دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بێته وڵات".
وه‌زیری ته‌رندروستی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "پێدانی ڤاكسینه‌كه هه‌موو پارێزگاكانی عیراق ده‌گرێته‌وه و به‌خۆڕایش به هاووڵاتیان ده‌درێت".
PM:03:31:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت