فڕۆكه جهنگییهکانی تورکیا دوو ناوچهی سنووری ئامێدی بۆردومان دەکەن
وێنەی بۆردومانەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا
وێستگە نیوز ـ
فڕۆكه جهنگییەکانی تورکیا بە پاساوی بوونی بارەگاکانی پەکەکە گوندهكانی ناوچهی نھێل و ناحیەی چەمانکێ-یان لە قەزای ئامێدی بۆردومانکرد.
سەرچاوەیەك لە ناوچهی نهێلی قهزای ئامێدی له پارێزگای دهۆك بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "کاتژمێر 01:00 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا گوندی سگێرێ-یان لە بنای چیای مەتین بە سەختی بۆردوومانکرد".
وتیشی: "ئەو شوێنەی بۆردومانکرا کەمتر لە کیلومەترێك لە سەرنتەری گوندی سەرگەلێ-وە دووربوو، ترسێکی زۆری لەلای ھاوڵاتیان دروستکردووە".
ھەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەرزایەکانی بێرکیات لە چیای گارە لە سنوری ناحیەی چەمانکێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک بۆردومانکرد.
جێی باسە دوێنی دووشەممە 22ی شوباتی 2021 گوندی خانکا کەڤن، لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە باکووری ئامێدی لەلایەن ھێزە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆردوومان کرا.
PM:03:03:23/02/2021
ئهم بابهته 2412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت