دانا جه‌زا: له‌وه ده‌ترسین بڕگه‌ى پشكى هه‌رێم به‌بێ رێككه‌وتن و به شێوه‌یه‌كى خراپ هه‌موار بكرێته‌وه
وێستگه نیوز-
په‌رله‌مانتارێكى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا پرۆژه یاساى بودجه نه‌نێراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و له لیژنه‌ى داراییه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات له‌وه ده‌ترسین بڕگه‌ى پشكى هه‌رێم به‌بێ رێككه‌وتن ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و به شێوه‌یه‌كى خراپ هه‌موار بكرێته‌وه.
دانا جه‌زا، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، تا ئێستا دیار نیه مه‌به‌ست چیه له‌وه‌ى بودجه به بێ یه‌كلاكردنه‌وه بنێرێته په‌رله‌مان، به‌بێ ئه‌وه‌ى بڕگه‌ى 11 كه تایبه‌ته به پرسى نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێم ده‌نگى له‌سه‌ربدرێت و بمێنێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مه بابه‌تێكى قورسه‌گره‌نتى نییه كه جارێكى دیكه به‌شداربین له تێپه‌ركردنى ئه‌م یاسایه، به‌ڵام دواجار نه‌زانیین گه‌ره‌نتى ئه‌م یاسایه چیه ، به‌ڕاى من هه‌نگاوێكى باش نیه و هه‌مان هه‌ڵه‌ى مه‌ىسه‌له‌ى كورتهێنانى دارایى دوباره ده‌بێته‌وه، تا ئێستا پرۆژه‌ى بودجه نه‌نێراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و له لیژنه‌ى داراییه.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ناردنى پرۆژه‌ى بودجه بۆ په‌رله‌مان به‌بێ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى بڕگه‌ى 11 له پشكى هه‌رێم رایگه‌یاند، زه‌حمه‌ته به بێ یه‌كلایكردنه‌وه و هه‌نگاوێكى زه‌حمه‌ته، به‌لام به‌وه رازینابین و ده‌مانه‌وێت ببێته پاكێجێك پێكه‌وه ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌بێ رێككه‌وتن بڕوات. بڕگه‌كه دوابخرێت ئه‌وه خراپه وا بروات.
وتیشى، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نوسراوه له پرۆژه‌كه‌دا پشكى هه‌رێم باشه ده‌مانه‌وێت، به‌ڵام ترسه‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه بچین یا دوایبخه‌ین، دواجار به‌شێوه‌یه‌كى خراپ هه‌موارى بكه‌نه‌وه یان گۆڕانكارى له‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌نگ نه‌هێنێت و مادده‌كه شكست بهێنێت هه‌ردوكى خراپه.
سه‌باره‌ت به چونى پرۆژه‌كه بۆ په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ره‌نگه هه‌فته‌ى داهاتوو بنێرێته په‌رله‌مان بۆده‌نگدان و قورسه كۆتایى هه‌فته ده‌نگ بدرێت له‌سه‌ر پرۆژه‌كه.
PM:01:59:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت