كارەبای سلێمانی: لێخۆشبوون له‌ 10% كۆتایی دێت


وێستگه‌ نیوز-
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژى 28ى شوباتى 2021، لێخۆشبوون له‌ 10% كۆتایی دێت، له‌ رۆژى دووشەممە یه‌كى ئازارى 2021 رێژەی لێخۆش بوون ده‌بێت به‌ 5%.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ى شوباتى 2021، عه‌بدولقادر فه‌ره‌ج لێپرسراوى فرۆشتنى وزه‌ ئاگاداری هاوولاتیانی سنوری پارێزگاى سلێمانى دەکاته‌وه‌ کە رۆژى 28ى شوباتى 2021،  لێخۆشبوون له‌ 10% كۆتایی دێت و له‌ رۆژى دووشەممە یه‌كى ئازارى 2021، رێژەی لێخۆش بوون ده‌بێت به‌5% .

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

ئاماژەی بەوەشكردووه‌، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ى پاكتاو سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌هۆى گۆڕانكارى له‌ نرخى كاره‌با تەنها مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردن رایی ده‌كه‌ین.


AM:11:49:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 5816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو