خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80، وەزارەتی دارایی، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لیوای نەوت، رەگەزنامە، وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.


وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی خشتەکە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە رۆژی پێنجشەممە (25 شوبات) دەستپێدەکات و رۆژی یەکشەممە (28 ی شوبات) کۆتایی دێت، لەخشتەکەدا هاتووە، رۆژی هەینی مووچەی 20 وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت کە بە وەزارەتی پەروەردە دەستپێدەکات و بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆتایی دێت.
ئەوەش هاتووە، رۆژی شەممە مووچە پێنج وەزارەت و دەستە لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و پەرلەمان و خانەنشینی سەربازی دابەشدەکرێت، هەروەها رۆژی یەکشەممە خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت و کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

 



AM:11:34:23/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 22544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو