ئه‌مه‌ریكا: له‌كاتی گونجاو تۆڵه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كان له ئێران ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له عێراق ده‌كرێن، به چه‌كی ئێرانی و به پاڵپشتی تاران ئه‌نجام ده‌درێن، ئێران به‌رپرسیاره له هێرش و په‌لاماره مووشه‌كییه‌كانی عێراق،
نێد پرایس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، ئێران به‌رپرسیاره له هێرش و په‌لاماره مووشه‌كییه‌كانی عێراق.
پرایس وتیشی: له‌كاتی گونجاو وه‌ڵاممان بۆ ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه‌ی ئێران ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له عێراق ده‌كرێن، به چه‌كی ئێرانی و به پاڵپشتی تاران ئه‌نجام ده‌درێن.
داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: ئێران لە پابەندییەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە زۆر دوورکەوتووەتەوە و واشنتن هیچ هەنکاوێك بە ئاراستەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تاران نانێت.
ئه‌م وتانه‌ی ساكی لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دوایین لێداونی رێبەری ئێران هاتوون، کە گوتبووی: ئەگەر پێویست بکات بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بۆ لەسەدا 60 زیاد دەکەن.
ساكی دووپاتیكرده‌وه، "ئەو راگەێندراوە لەلایەن ئەوروپیەکانەوە بڵاوکرایەوە و ئێمەیان بانگهێشت کرد، بۆ ئەوەی داوا لە ئێرانیەکان بکەین بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ".
وتیشی: "ئێمە هیچ ئاماژەیەکمان نەناردووە و هەنگاوی زیاتریش بەو ئاراستەیە نانێین. ئەوەشی وەزیری دەرەوە بلینکن گوتوویەتی ئەوەیە، کە دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆ رێگریکردن لە ئێران لەوەی دەستی بگاتە ئەتۆم".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئێران زۆر دوورە لە پابەندییەکانیەوە بە رێککەوتنەکە، ئەمە سەرۆك و وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکاش گوتوویانە. ئەوەی ئێمە دەرگامان بۆی کراوەیە دیپلۆماسیە".
وته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێران ده‌ستبه‌رداری پابەندبوونەکانی بووه و ئێمەش هیچ هەنگاوێك بە ئاراستەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان نانێین. ئێستا لە قۆناغێکداین، ئەوروپیەکان چاوەڕێی وەڵامی ئەو بانگهێشتنامەیەن، كه ئاراستەی ئێرانیان کردووە، بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ".
AM:10:03:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت