کەرکوک.. 7 چەکداری داعش کوژران

‌ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لەکەرکوک

وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی ماوەی دوو رۆژە فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش لەباشوری پارێزگای کەرکوک دەستپێکردوە، شەوی رابردوو پێگەیەکی ئەو رێکخراوە بۆردومانکراوە و   7 چەکدار کوژراون.

لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی دەست وێستگەنیوز کەوتوە، فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردودا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان پێگەکانی داعشیان لەناوچەی وادی شامی سەر بەپارێزگای کەرکوک بۆردومانکردوە و بەوهۆیەوە حه‌وت چه‌كداری سه‌ر به‌رێكخراوی داعش كوژراون.

ئەوەش هاتوە، له‌چوارچێوه‌ی كێوماڵێكی زه‌مینی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان دوو پشتێنی بۆمبڕێژكراو، حه‌شارگه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی ته‌قه‌مه‌نی دۆزراونه‌ته‌وه و ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوامی هەیە.


AM:09:11:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو