مەلا بەختیار: باوه‌ڕم به خوا، قورئان و پێغه‌مبه‌ر هەیە و بێ ئیمان فه‌وزا له كۆمه‌ڵگه دروست ده‌بێت
مه‌لا به‌ختیار
وێستگەنیوز-
مه‌لا به‌ختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رایگەیاند، باوەڕی بەخوا، قورئان، پێغه‌مبه‌ر و ئیمان هەیە و لەگەڵ ئەو بۆچونەدایە کەئەگەر عه‌قیده و ئیمان له كۆمه‌ڵگه ده‌ربكه‌یت، لە كۆمه‌ڵگه‌یەکی وه‌ك "ئێمەدا به تایبه‌تی فه‌وزایه‌كی گه‌وره به‌رپا ده‌بێت و لاسه‌نگییه‌كی گه‌وره له نێوان رووحی مرۆڤ و پرسه ماددییه‌كان درووست ده‌بێت. ئه‌مه هیچ تهفسیرێكی دیكه هه‌ڵناگرێت".
مه‌لا به‌ختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لەبەرنامەی "كراوه‌یی" کەناڵی كوردستان 24 دا ئاماژەی بەوەشکرد، "هه‌رگیز باوه‌ڕم به ئیلحاد نییه. زۆر كه‌س هاتووه باسی ئیلحادی لای من كردووه و به توندی ره‌تمكردووه‌ته‌وه. باوه‌ڕم به خوا‌و و قورئان و پێغه‌مبه‌ر و ئیمان و هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه. وه‌ك مه‌زهه‌بیش به خێزان سوننه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییم، ته‌نانه‌ت خوانه‌خواسته وتی باوه‌ڕم به خوا نییه سه‌ری ببڕم، ئازادی بكه، خۆی له‌گه‌ڵ خوای خۆی "ومن شا‌ء فلیؤمن ومن شا‌ء فلیكفر".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "من ئه‌وه‌ی هیچ باوه‌ڕێكی نه‌بێت، كاری به‌نده و خوای خۆیه‌تی. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم هێزی سیاسی، موفه‌سیرێك، ئه‌فكاری له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدایه بڕیاری بۆ بدات، ده‌می داخه‌ن، زمانی ببڕن، قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن، ته‌كفیری بكه‌ن، به مولحیدێكی گه‌وره له قه‌ڵه‌می بدات و كه‌سایه‌تی بشكێنێت، ئه‌نجن ئهنجنكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر عه‌قیده، تاوانه. تیرۆره، تیرۆی فكری، جه‌سته‌یی، عه‌قیده‌یی و فه‌لسه‌فیش هه‌یه".
پەیوەست بە کاریگەری ئیمان لەسەر کۆمەڵگەش مەلا بەختیار دەڵێت "من دژی ئیلحادم. من پێم وایه عه‌قیده و ئیمان له كۆمه‌ڵگه ده‌ربكه‌یت، كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌ك ئێمه به تایبه‌تی فه‌وزایه‌كی گه‌وره به‌رپا ده‌بێت و لاسه‌نگییه‌كی گه‌وره له نێوان رووحی مرۆڤ و پرسه ماددییه‌كان درووست ده‌بێت. ئه‌مه هیچ تهفسیرێكی دیكه هه‌ڵناگرێت. به‌ڵام چۆن په‌روه‌رده‌ی رووحی مرۆڤ ده‌كرێت، به شمشێر، به سه‌پاندن، به كوشتن ئه‌مه سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه".
پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كانی مه‌لا به‌ختیار:
هه‌رگیز باوه‌ڕم به ئیلحاد نییه. باوه‌ڕم به خوا‌و، قورئان، پێغه‌مبه‌ر، ئیمان و هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه. وه‌ك مه‌زهه‌بیش سوننه‌ین.
هه‌رگیز باوه‌ڕم به ئیلحاد نییه. زۆر كه‌س هاتووه باسی ئیلحادی لای من كردووه و به توندی ره‌تمكردووه‌ته‌وه. باوه‌ڕم به خوا‌و و قورئان و پێغه‌مبه‌ر و ئیمان و هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه. وه‌ك مه‌زهه‌بیش به خێزان سوننه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییم، ته‌نانه‌ت خوانه‌خواسته وتی باوه‌ڕم به خوا نییه سه‌ری ببڕم، ئازادی بكه، خۆی له‌گه‌ڵ خوای خۆی "ومن شا‌ء فلیؤمن ومن شا‌ء فلیكفر".
چۆن ده‌ڕوانیته ئاین
من ئه‌وه‌ی هیچ باوه‌ڕێكی نه‌بێت، كاری به‌نده و خوای خۆیه‌تی. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم هێزی سیاسی، موفه‌سیرێك، ئه‌فكاری له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدایه بڕیاری بۆ بدات، ده‌می داخه‌ن، زمانی ببڕن، قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن، ته‌كفیری بكه‌ن، به مولحیدێكی گه‌وره له قه‌ڵه‌می بدات و كه‌سایه‌تی بشكێنێت، ئه‌نجن ئهنجنكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر عه‌قیده، تاوانه. تیرۆره، تیرۆی فكری، جه‌سته‌یی، عه‌قیده‌یی و فه‌لسه‌فیش هه‌یه.
فه‌وزا درووست ده‌بێت
من دژی ئیلحادم. من پێم وایه عه‌قیده و ئیمان له كۆمه‌ڵگه ده‌ربكه‌یت، كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌ك ئێمه به تایبه‌تی فه‌وزایه‌كی گه‌وره به‌رپا ده‌بێت و لاسه‌نگییه‌كی گه‌وره له نێوان رووحی مرۆڤ و پرسه ماددییه‌كان درووست ده‌بێت. ئه‌مه هیچ تهفسیرێكی دیكه هه‌ڵناگرێت. به‌ڵام چۆن په‌روه‌رده‌ی رووحی مرۆڤ ده‌كرێت، به شمشێر، به سه‌پاندن، به كوشتن ئه‌مه سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه.
مولحیدیش ئازاده
له ده‌ستووری عێراقدا، هاتووه، "ئازادی ویژدان / حریة الضمیر"، راپرسیشی له‌سه‌ر كراوه و ئێستا هێزه ئیسلامییه‌كان له عێراقدا حاكمن و زۆرینه شیعه‌ن و به‌شێكی سوننه‌یه و لای ئێمه‌ش هێزه ئیسلامییه‌كان له هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چن و جاری وایه له به‌غدا وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و له ده‌ستووری عێراق، ده‌قێكی تێدایه، به ناوی "حریة الضمیر" و ئه‌مه‌ش مانای ئازادی بیروباوه‌ڕ دێت و ده‌ستووره‌كه‌ش گهلپهسنده.
باوه‌ڕمان به سه‌روه‌ری یاسا هه‌یه یان شمشێر
به رای من سه‌روه‌ری یاسا له هه‌موو حاڵه‌تێكدا باشتره. گه‌لێك بیرمه‌ندی گه‌وره هه‌یه، باوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری نییه، به‌ڵام ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریدا سه‌روه‌ری یاسا، پێویستیی مێژووییه.
گۆشتی به‌راز و حوشتر
پرسیارم كردووه، "نه‌فی"م نه‌كردووه. كام "مشرع" هه‌یه له ئیسلامدا به من یان خوێنه‌ری بسه‌لمێنێت، كه پرسیار له شه‌رعدا "حه‌رامه"، وه‌ك پرسیار وتم: من تێناگه‌م بۆ گۆشتی به‌راز حه‌رام كراوه و گۆشتی حوشتر حه‌ڵاڵ كراوه، له كاتێكدا وڵاتێكی وه‌ك هۆڵه‌ندا له ساڵێكدا (30) ملیۆن به‌راز ده‌فرۆشرێت. من خۆم گۆشتی به‌راز ناخۆم، من پرسیارم كرد،من پێم وایه له هه‌موو شتێك‌دا پرسیار ئاساییه. ته‌نانه‌ت له ده‌قی پیرۆزدا پرسیار هاتووه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و هه‌ڵا و بگره‌یه له‌سه‌ر پرسیار، راستیی له زیانی "فه‌زا"ی ئیسلامه. جیهان چۆن سه‌یری ئێمه بكات، كه ته‌نانه‌ت پرسیار قه‌ده‌غه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی ئیسلام هه‌ژموونی هه‌یه.
بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌یه؟
په‌ندێكی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت: "ئه‌و شته‌ی له سنووری خۆی ترازا لێی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه"، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بته‌وێت "دیعایه" بۆ دنیای ئیسلام بكه‌یت، ده‌بێت له سنووری عه‌قڵانی، لۆژیكی و گونجاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه بۆی بكه‌ی، نه‌ك به عه‌قڵێكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، بیروبۆچوونێك كه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه پێویسته، بێی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نابووت بكه‌یت. نابووت كردن حه‌رامه. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دیموكراسی، ئاینی ئیسلام و شه‌رع ناگونجێت. ئه‌وه لۆژیك له‌ده‌ستدانه بته‌وێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نابووت بكه‌یت. له كاتێكدا پێت ئه‌ڵێم وانییه، من پرسیارم كردووه. خوانهخواستووه قه‌ت جورئه‌تی ئه‌وه‌م نه‌كردووه ئایه‌ته‌كه نه‌فیی بكه‌م، باشه بۆ پرسیارم لێ حه‌رام ده‌كه‌ی. به ناوی ئه‌وه‌ی توندڕه‌وی ئه‌كه‌ی بۆ ئاین و به‌و توندڕه‌وییه زیان له ئاینه‌كه ده‌ده‌یت.
ئه‌گه‌ر له ئاینی ئیسلامدا "بوهتان" باشه، ئه‌وا؛ من "بوهتانهكهم قبووڵه".
عه‌لمانییه‌ت چییه؟
به‌داخه‌وه هه‌ندێك له ئیسلامییه‌كان به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتوون. نه له رۆشنگه‌ریدا، زۆرینه‌ی بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفه‌كانی مولحیدن. نه له عهلمانییهتیشدا ئیلحاد هه‌یه. كه‌مترین رۆشنگه‌ر له مێژوودا، ماتریالیستی بووه. باوه‌ڕی به میتافیزیك و باوه‌ڕی به فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالیست نییه، كه‌مترینن. زۆرینه‌یان باوه‌ڕیان به خوا هه‌یه. مه‌سیحی بێت یان نامه‌سیحی بێت. یه‌ك سیسته‌می عه‌لمانی نییه بڵێت باوه‌ڕمان به خودا نییه. بیرمه‌نده عه‌لمانییه‌كان له مێژوودا، كۆمۆنیسته‌كان چه‌ند بیرمه‌ندێك خۆیان له‌وه داوه بڵێن خودا نیه. یه‌ك سیستمی عه‌لمانی له دنیا نییه، بڵێت خوا نییه. ماركس و ئه‌نگلیس له دهگمهنهكانن. سیكۆلاریست مولحیدی نییه. دین و ده‌سه‌ڵات له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه. له كام وڵاتی دنیا عه‌لمانیه‌ت هه‌یه، ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت قه‌ده‌غه‌كراوه. من چوومه‌ته چین، له په‌كین چوومه‌ته مزگه‌وتی ئیسلامییه‌كانیش. نه‌ك قه‌ده‌غه نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌و په‌ڕی ئازادی بۆ خۆیان عیباده‌تی خۆیان ده‌كه‌ن. نیه له دنیادا له وڵاتی عه‌لمانیدا، موسڵمان، مه‌سیحی، یان جوله‌كه قه‌ده‌غه كرابێت. له وڵاتی موسڵماندا زۆر هه‌یه عه‌لمانی قه‌ده‌غه كرابێت.
عه‌لمانییه‌تی كۆپیكراو!
من پێم وایه، وڵاتی ئێمه نابێت به پێوه‌ره‌كانی ئه‌وروپا بپێورێت. نازانم سه‌د ساڵی دیكه، كه‌سمان نه‌ماوین، چی لێ دێت. به‌ڵام هاوسه‌نگی له نێوان پرسه رووحییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی دنیایی لای من یه‌كجار گرنگه. بۆچی؟ كام ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی و دنیای و ماددی توانیویانه ئاینه‌كان له‌ناو به‌رن. هه‌وڵیش دراوه، له سه‌رده‌می ستالین هه‌وڵدراوه. ناكرێت لاریمان له‌و هه‌وڵانه هه‌بێت، به‌ڵام توانیان له‌ناوی به‌رن، نه‌خێر نه‌یانتوانی. بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان ئاین و ده‌سه‌ڵاتی دنیاییان پاراستووه سه‌ركه‌وتوون له ژیانی خۆیان؟ چونكه نه‌یانهێشتووه مرۆڤه‌كان له ناخیاندا تووشی دڕدۆنگییه‌كی گه‌وره ببن و تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ببن. هه‌تا ئه‌و وڵاتانه‌ی ئیسلامیش نین، وه‌ك ژاپۆن، كۆریا، چین ئاینیان بوزییه یان كۆنفۆشیۆسی و هیندۆسین، ئه‌م هاوسه‌نگ راگرتنه زۆر گرنگه.
ئه‌وانه‌ی دینیان نه‌فی كرد سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون
ده‌مه‌وێت ئه‌نجامگیرییه‌ك (استنتاج) بكه‌م، كه لهكهسم نه‌خوێندووه‌ته‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوسه‌نگیان راگرتووه، له نێوان پرسه ماددی و رووحییه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون. ئه‌وانه‌ی پرسه ئاینییه‌كانیان "نه‌فی" كرد، وه‌ك سۆڤیه‌ت و هه‌ندێك وڵاتی دیكه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، كه‌چی له‌و وڵاتانه‌ی ئاینین و عه‌لمانییه‌ت قبوڵ ناكه‌ن، به‌هێزی ئاین ئه‌وانی هێشتووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئازادیشی تێدا نییه، وه‌ك ئێران و سعوودییه. رووح به‌هێزه له ناویاندا. هێزێكی به‌هێزه له ناخی ئه‌و خه‌ڵكه، هه‌تا ئازادی دنیایی ناده‌یت، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی ئاینه‌وه خۆیان راده‌گرن.
من ئه‌وه‌نده‌ی به‌دواداچوون ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌و توندڕه‌وییه‌ی له فه‌زای ئیسلام و هێزه ئیسلامییه‌كان هه‌یه به‌رامبه‌ر به عه‌لمانیه‌ت، زیانیان له ئیسلام داوه. ده‌بینم تێیاندا باش بیر ده‌كاته‌وه. ئه‌و توندڕه‌وییه‌ی جاران له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو نابینم، به‌رامبه‌ر به دیموكراسی و عه‌لمانییه‌كان به توندی قسه بكه‌ن. كرانه‌وه ده‌بینم له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو. به‌ڵام وه‌ك دیكه، كادیری توندڕه‌و و ئه‌ندامی توندڕه‌و پێیان وایه به ریش درێژكردن و به جل كورتكردن و جوێندان و توندڕه‌وی ده‌توانن خزمه‌تی فه‌زای ئیسلام بكه‌ن له‌سه‌ر ده‌می عه‌وله‌مه‌دا، پێم وابێت ئه‌وان زیانی گه‌وره‌یان گه‌یاندووه به "عه‌قیده". له ناو عه‌لمانییه‌كانیش هه‌ندێك توندڕه‌وی زیاد له حه‌د له دوای راپه‌ڕینه‌وه بیستمان زیانی گه‌یاندووه به عه‌لمانییه‌ت و ئه‌وه‌ش كراوه به بیانوو، عه‌لمانییه‌كانیان كرد به مولحید و شكاندیانن تا راده‌یه‌ك. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هێزه ئیسلامییه‌كانن یان موسڵمانی بێلایه‌نن. یان ئه‌وانه‌ی له سه‌نگه‌ری عه‌لمانیه‌تن، من خۆم به پیاوێكی عه‌لمانی دیموكراتی هاوسه‌نگ ده‌زانم، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانمان كۆبكه‌ینه‌وه و ره‌خنه‌یه‌كی عه‌قڵانی له هه‌ڵه‌ی هه‌ردوو لامان بگرین.
شیعر و عه‌لمانییه‌ت
شاعیر حاڵ ئه‌یگرێت. ئه‌و وتاربێژانه بۆ ناچن به گژ مه‌ولانای رۆمی، تهكفیرهكه چووه سه‌ر یان مه‌ولانا. ئه‌وانه‌ی ته‌كفیریان كرد، كه‌سیان نازانێت گۆڕیان له كوێیه و مه‌ولانا ئێستا له هه‌موو جیهان موریدی هه‌یه.
ئیسلامی سیاسی بیه‌وێت به توندڕه‌ویی هه‌موو ئه‌ندێشه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بكات به ده‌سه‌ڵات و بیسه‌پێنێت، له ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بیسه‌پێنێت، ئێمه قه‌ت له شه‌ڕی ناوخۆ و كێشه رزگارمان نابێت. عه‌لمانییه‌كانیش بیانه‌وێت، ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌لمانی عه‌یار24 بسه‌پێنن هه‌ناسه نه‌ده‌ن به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئاین و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ئیسلامی هه‌یه، ئه‌ویش ده‌بێته مایه‌ی فیتنه‌یه‌كی دیكه. ده‌بێت رێگه به هه‌ردوولا بدرێت و ئازادی هه‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسا. ده‌بێت ئێمه به‌ره‌و ده‌ستوور نووسین بڕۆین و من له‌گه‌ڵ ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی و دیموكراسیم.
ده‌ستووری هه‌رێم
ئه‌گه‌ر ئیسلام كردن به سه‌رچاوه بۆ ئه‌و ده‌قانه بێت، بۆ ئه‌و پرس و شه‌رعه بێت، كه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ به‌ڕێوبردنی دنیایه‌ك له دیدی ئه‌م دنیایه‌وه، پێم وابێت هه‌موو لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی ئیسلامی ده‌توانیت ته‌وزیف بكه‌ین، له قۆناغه‌كانی جیاوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیسلامدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێت بڵێی هه‌موو شت له دیدی ئیسلام بێت، كتومت وه‌ك سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بێت و به چه‌مكی سه‌له‌فی بێت، من پێم وابێت هه‌رگیز ئه‌وه نایه‌ته دی. مه‌به‌ستم له سه‌له‌فییه توندڕه كۆمهڵكوژهكانه، نه‌ك خه‌ڵكی دیكه ئازاده له سه‌له‌فی، هه‌یه زۆر به ئارامی بیر ده‌كاته‌وه. هه‌ندێك سه‌له‌فی ته‌كفیری ده‌سه‌ڵات و مرۆڤی پێ خراپه و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی قبووڵه.
ده‌ستووری عێراق، هاوسه‌نگی له نێوان دین و دنیا كردووه. هاوسه‌نگی هه‌یه. دیموكرات و تا راده‌یه‌ك عه‌لمانی و مه‌ده‌نییه‌كان تا راده‌یه‌ك به‌شی خۆیان له ده‌ستوور ده‌دۆزنه‌وه. دینییه شیعییه‌كان تاڕاده‌یه‌كی زیاتر به‌شی خۆیان ده‌دۆزنه‌وه. پێم وایه ده‌ستووری عێراق به نسبه‌ت مه‌ده‌نی و دیموكراتییه‌وه نوقسانه، هه‌ژموونی مه‌زهه‌بی به‌سه‌ره‌وه دیاره. ئازادی راده‌بڕین هه‌یه تێیدا.
هه‌ڵبژاردن لای من پێوه‌ری دیموكراسی نییه.
AM:08:52:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت