پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی بودجە کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

دوای دوو مانگ لەگفتوگۆکردن لەسەر برگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، لیژنەی دارایی رەشنوسی پڕۆژەکەی رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و چاوەڕواندەکرێت رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەکە کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لەلیژنەی دارایی بە ماڵپەڕی (بغداد اليوم)ــی راگەیاند، لیژنەکەیان بەبێ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکاتەوە، پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە بەمەبەستی دیاریکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەیەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەکەیان 46 کۆبوونەوەی لەسەر پڕۆژەکە ئەنجامداوە و ژمارەیەکی بەرچاو وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتەکان بانگهێشت کراون، جەختیش دەکاتەوە لەپڕۆژەکەدا کورتهێنان کەمکراوەتەوە و لەرێگەی زیادکردنی نرخی نەوتی خەمڵێندراوی نەوت، داهاتی دەوڵەت بەرزکراوەتەوە.

چاوەڕاندەکرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بابەتی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 یەکلایی بکاتەوە.


AM:08:40:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو