فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەی هێرشەکەی ناوچەی سەوز رونکردنەوە دەدات

‌دیمەنی دوای هێرشەکەی ناوچەی سەوز

وێستگەنیوز-

شانەی راگەیاندنی جەنگی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو موشەک لەناوچەی سەوز کەوتنەخوارەوە و زیانی گیانی نەبووە، لێکۆڵینەوەش لەبارەی روداوەکە بەردەوامە.

شانەی راگەیاندنی جەنگی لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی دەست وێستگەنیوز کەوتوە باس لەوەشکراوە، "دوو موشەک لەناوچەی سەوز کەوتنەخوارەوە  بەبێ ئەوەی روداوەکە قوربانی لێبکەوێتەوە، لێکۆڵینەوە و چاودێری ناوچەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەردەوامی هەیە".

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگەنیوز لەتیلیگرام

ئەوەش هاتووە، لەماوەیەکی نزیکیدا داهاتوودا وردەکاری هێرشەکە بڵاودەکەنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو مووشەك لەناوچەی سەوزی بەغدا كەوتنە خوارەوە و باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا، بەپێی زانیارییەكانیش بەهۆی هەستیاری دۆخی ئەمنییە، تائێستا سەرچاوەی هەڵدانی مووشەكەكان ئاشكرا نەبووە.



PM:08:14:22/02/2021










ئه‌م بابه‌ته 2884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت