حكومەتی هەرێم: 25ی شوبات مووچە دابەش دەكرێت


وێستگە نیوز-
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەدڵنیایەوە رۆژی 25ی ئەم مانگە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت ئەویش بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستی حكومەتە و ئەو پارەداركردنەی بۆ وەزارەتەكان دەكرێت، بەڵام داوا لەفەرمانبەران دەكات بەپەیڕەوكردنی خۆپارێزی موچەكانیان وەربگرن.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، ئەم مانگەش رێژەی لێبڕینی مووچە 21%ە.


PM:06:17:22/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 31416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو