سه‌رچاوه‌یه‌ك: قوتابخانه‌كان داناخرێن و كه‌رنتینه ڕاناگه‌یه‌نرێت
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ڕایگه‌یاند هێشتا دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆرۆنای گۆڕاوه‌وه به‌وشێوه‌یه نییه قوتابخانه‌كان دابخرێت و كه‌رنتینه ڕابگه‌یه‌نرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند دۆخی كۆرۆنای گۆڕاو له‌هه‌رێمی كوردستان به‌وشێوه‌یه نییه كه بڕیار له‌باره‌ی داخستنی شوێنه گشتییه‌كان و حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌وه‌نده نه‌بێت رێ و شوێنه‌كانی خۆپارێزی زیاتر توند ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تەندروستی هەولێر توشبوونی 14 كه‌سی به کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکردووه کە حه‌وتیان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوونەتەوە.
پێشتر د. بژار مو‌سا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر به وێستگه نیوز راگه‌یاند: "لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە ئەمڕۆ 14 تووشبووی نوێمان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاون".
وته‌بێژی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، "ئەو تووشبووانەی کە تا ئێستا تۆمارکراون کە ژمارەیان 19 تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاوە بەوردی چاودێری دەکرێن".
وتیشی: "پێنج کەسەکە هی ناو شار بوون، 14 کەسەکەی دیکەش حه‌وتیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە و حه‌وت کەسەکەی دیکەش هی ناو شاری هەولێرن. دواتر لە پشکنینەکان دا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەو کەسانە سەردانی کوێ‌یان کردووە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تووشبووه‌كان ژن و منداڵ و پیاویشیان تیایدایه و ته‌ندروستییان جێگیره
PM:04:24:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 15604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت