ته‌ندروستی عێراق: 23 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕاگه‌یاند، سێ هه‌زار و 824 توشبووی نوێ به كۆرۆنا تۆماركراوه و 23 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 22ی شوباتی 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار و 824 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبوون له عێراق گه‌یشته 671 هه‌زار و 801 كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 23 كه‌س به‌هۆی گایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 13 هه‌زار و 295.
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاشكرایكردووه، دوو هه‌زار و 236 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه و كۆی گشتی چاكبوونه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته 620 هه‌زار و 745 كه‌س.
PM:03:49:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت