بەغدا 268 ملیار دیناری جووتیارانی بۆ هەرێم نارد

‌جووتیاران نیوەی پارەکانیان وەردەگرن

وێستگه‌ نیوز ـ
حکومەتی عیراق بڕی 268 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نارد و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "هەر جووتیارێک 50٪ی پارەکەی وەردەگرێت".


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای هەوڵێکی زۆر، حکومەتی بەغدا بڕیاری دا لە کۆی 557 ملیار و 775 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، 268 ملیار دینار بنێرێت، هەر ئەمڕۆ چەکە بانکییەکەش وەردەگرین و دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

کەمال موسلیم بۆ كه‌ناڵی رووداو وتیشی: "ئەو پارەیە هی ساڵانی 2014-2015-2016یە و تەنیا نیوەی پارەکەیە، نیوەکەی دیکەش لە داهاتوودا وەردەگرینەوە".

لەبارەی پارەی گەنمی ساڵی 2020یشەوە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان  وتی: "ئەوە هیچ گرفتێکی نییە و تا ئێستا شەش قۆناغی پارەکە گەیشتووە و لە داهاتوودا ئەوەی دیکەش دەگات".


PM:12:58:22/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 33752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو