به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی سلێمانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی مووچه‌خۆرانی ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی هاووڵاتیان لە گۆڕینی شوێنی وەرگرتنی مووچەکانیان ئاگادار دەکاتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی ئاراز غەریب محەمەد، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی، تیایدا هاتووه: ئەو خانەنشینانەی بە ژمارە پێناسی خانەنشینی ژمارە 1/عم دەست پێدەکات تا 20000 عم کرێکار، مووچەکانیان گواستراوەتەوه بۆ بانکی پیشەسازی لە گەڕەکی کارێزەوشک.
هەروەها ئه‌وه‌شی وتووه: ئەو خانەنشینانەی ژمارەی پێناسیان 35000 بەرەو سەرە، لە بانکی کشتوکاڵ لە گەڕەکی چوارباخ مووچەکانیان وەردەگرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه‌وه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی 2021 ده‌ستپێبكات، به‌ڵام هێشتا بڕی لێبڕینه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه كه هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی رابردوو سه‌دا 21 ده‌بێت یان زیاتر.
AM:10:48:22/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 10584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت