وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش: هەماهەنگی و هاوکارییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات به‌رده‌وامه‌


وێستگه‌ نیوز- 
وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت،  بەردەوامین لە هەماهەنگی و هاوکارییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا و له‌باره‌ی‌ ئه‌رك و ژماره‌ی‌ هێزه‌كانیان له‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، هیچ گۆڕانکارییەک لە ژمارە و بنکە سەربازییەکانیاندا ڕوینەداوە.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

كۆلۆنێل واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش لە هه‌ژماری‌ تایبه‌ت خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر ڕایگەیاندووه‌، "ئێمە لە باکوری سوریا هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاومان نەکردووە و بەردەوامین لە هەماهەنگی و هاوکارییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا".

وتەبێژی هاوپەیمانان ڕاشیگەیاندووە، "بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی باکوری سوریا و ئەو ناوچانەی هاوبەشن لەگەڵ هەسەدە، بەردەوام کاروانی سەربازیی دێت و دەچێت و بە چری چاودێری جوڵەکانی داعش دەکرێت".


PM:09:15:21/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت