سوككردنی سزاكانی سەر ئێران نزیكە


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی ئەمریکا رایگەیاند، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ سوککردنی سزاکانی سەر ئێران بەر لەوەی هەردوو وڵات توێژینەوەکانیان دەستپێبکەن.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی رایگەیاندووە، لە هەوڵێكدا بە ئاراستەی كاراكردنەوەی رێكکەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران، ئیدارەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە سوككردنی سزاكانی سەر ئێران دەكۆڵێتەوە.

راشیگەیاندووە، سەرەرای سوربوونی ئیدارەكەی بایدن لەسەر ئەوەی دەبێت سەرەتا لەگەڵ ئێراندا لەسەر مێزی وتووێژ دابنیشن، بەڵام چەند ئاماژەیەك بەدی دەكرێت سەبارەت بە سوككردنی سزاكانی سەر ئەو وڵاتە تەنانەت بەرلەوەی هەردوو وڵات وتووێژەكانیان دەستپێبكەن.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام


ئەو رۆژنامەیە لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، سوككردنی سزاكانی سەر ئێران نزیكە.


PM:07:25:21/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت