له پارێزگاى نه‌ینه‌وا پێنج پزیشك توشى كۆرۆناى گۆڕاو بوون
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى پارێزگاى نه‌ینه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، پێنج حاڵتى توشبون به كۆرۆناى گۆڕاو له پارێزگاى نه‌ینه‌وا تۆمار كراون كه هه‌ر پێنجیان پزیشكن.
سه‌عید خالید ، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووه، پێنج حاڵتى توشبون به كۆرۆناى گۆڕاو له پارێزگاى نه‌ینه‌وا تۆمار كراون كه هه‌ر پێنجیان پزیشكن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، دواى ئه‌وه‌ى پشكنینیان ده‌رچوو كه ده‌ركه‌وت توشى كۆرۆناى گۆڕاو بوون، بۆ ئه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه بڵاو نه‌بێته‌وه، له ناو ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانیان.
ئاشكراشیكرد، ته‌ندروستى نه‌ینه‌وا رێكارى پێویست و توند ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه رێژه‌ى توشبوان زیاد نه‌كات
ئه‌مه له كاتێكدایه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له هه‌رێم و به‌غدا چه‌ند حاڵه‌تێكى ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاو تۆمار كراوه.
PM:07:09:21/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت