ڕەغد سەدام حسێن: لەکتێبی یادەوەرییەکانمدا ئەم نهێنییانە ئاشکرادەکەم

‌‌رەغد كچه‌ گه‌وره‌ی سه‌دام حسێن

وێستگەنیوز-

ڕەغەد سەدام حسێن، کچی سەرۆکی رژێمی بەعسی روخاو رایدەگەیەنێت، بڕیاریداوە کتێبی یادەوەرییەکانی بڵاوبکاتەوە کە چەندین نهێنی لەبارەی بیرەوەرییەکانی ژیانی خۆی و خێزانەکەی  لەپێش و دوای هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراقی لەخۆگرتوە، جەختیش دەکاتەوە نایەوێت دایکی، خوشکەکانی و ئەندامانی خێزانەکەی ببن بە بەرباسی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆیە لەبری ئەوان خۆی ئەو ڕۆڵە دەبینێت.   

ڕەغەد سەدام حسێن، کچی سەرۆکی رژێمی بەعسی روخاو لەبەشی کۆتایی دیمانەکەیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەربییە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاریداوە یادەورییەکانی بڵاوبکاتەوە، کەتێیدا چەندین نهینی وردەکاریی ژیانی ڕۆژانەی خۆی و خانەوادەکەی پێش هاتینی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق دەخەنەڕ و تەنانەت روداوەکانی دوای بەجێهێشتنی عێراقیش دەگێڕێتەوە، "پێموایە ئەو یادەوریانەم دەنگدانەوەی باشی دەبێت، چونکە زۆربەی خەڵک دەیانەوێت بزانن کچەکەی سەدام ژیانی ڕۆژانەی چۆن بەسەردەبات، هەست دەکەم من لە ئێستادا ئامادەم  بڵاویان بکەمەوە".  

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

پەیوەست بەو پرسیارەش کە ئایا خانەوادەی سەدام حسێن و نەوەکانی خەڵکانی دیکە ژیانێکی ئاسایی دەتوانن بژین؟، وتی، " ئەستمە ئێمە بتوانین وەک کەسان و خەڵکانی ئاسایی ژیانی خۆمان بەسەربەرین، لە ئێستادا ئەوە ئاسان نییە".  

لەبارەی "عودەی"ی براشی باسی لەوەکرد ، "عودەی برام هەموو ڕۆژێکی دووشەممە و پێنجشەممە بە ڕۆژو دەبوو".  

کچە گەورەکەی سەدام حسێن لەبارەی مانەوەیان لەئوردن ئاماژەی بەوەکردوە، ساڵی 2006وە داواکراو بووە لەلایەن  پۆلیسی نێودەوڵەتیی، بەڵام بەهەوڵ و پاڵپشتیی شای وڵاتی  ئوردن پرسەکە کۆتایی پێی هاتووە و جەختیش دەکاتەوە "ئەگەر ئەمەکم بۆ ئەو وڵاتە نەبێت کەمن و خێزانەکەمی  لە ئامێز گرتووە، چۆن دەبمە جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵک".  


PM:11:09:20/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 17232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت