په‌رله‌مانتارێكى عیراق داوا ده‌كات نوسینگه‌ى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ له‌ عیراق دابخرێت


وێستگه‌ نیوز-
په‌رله‌مانتارێكى سادقون داوا له‌ ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق ده‌كات نوسینگه‌ى ده‌زگاى میدیایى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ له‌ به‌غدا دابخرێت، هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزیۆنى له‌گه‌ڵ ره‌غدى كچه‌ گه‌وره‌ى سه‌دام حسێن سه‌رۆككۆمارى پێشووى عیراق.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن سالم، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سادقون له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كه‌ ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق كراوه‌ تێیدا هاتووه‌، به‌پێى "مادده‌ى چوارى یاساى پێنجه‌مى تاوانه‌كانى حزبى به‌عس ژماره‌ 36 كه‌ له‌و بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه هه‌موو چاوپێكه‌وتنێكى (میدیایى، بینراو، بیستراو، خوێنراو) و بڵاو كردنه‌وه‌ى بیروبۆچونى حزبى به‌عس قه‌ده‌غه‌ كراوه‌"، بۆیه‌ داواكارین هه‌موو رێگایه‌كى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى میدیایى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ بگیرێته‌ به‌ر ، هه‌روه‌ها نوسینگه‌كه‌یان له‌ شارى به‌غدا دابخرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ره‌غد كچه‌ گه‌وره‌ى سه‌دام حسێن سه‌رۆككۆمارى پێشوى عیراق پێویسته‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ دابخرێت.

 جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگەنیوز لەتیلیگرام

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا چه‌ند زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنى تایبه‌ت له‌ كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ ره‌غد كچه‌ گه‌وره‌ى سه‌دام حسێن سه‌رۆككۆمارى پێشووى عیراق، كه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ تێیدا ره‌غد چه‌ندین بابه‌تى وروژاند له‌وانه‌ ، ئاماژه‌ى به‌ گه‌رانه‌وه‌ى كرد له‌ داهاتوودا بۆ عیراق و به‌شداریكردنى له‌ كایه‌ى سیاسى عیراق  و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس.


PM:06:46:20/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 5784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت