ته‌ندروستی عێراق: 13 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هه‌زار و 273 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و 13 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20 شوباتی 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار و 273 توشبووی نوێ به كۆرۆنا تۆمار كراوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبوون له عێراق گه‌یشته 664 هه‌زارو 750 كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ته‌ندروستی عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا، 13 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته 13 هه‌زارو 745 كه‌س.
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه، هه‌زارو 978 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه گه‌یشته، 616 هه‌زارو507.
PM:05:49:20/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت