ناتۆ: ژمارەی سەربازەکانمان 10 هێندە لە عیراق زیاد دەکەین

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، هاوپەیمانیەتییەکەیان بڕیاریداوە ژمارەی سەربازەکانی لە عیراق لە 500 سەربازەوە بگەیەنێتە پێنج هەزار سەرباز.

یەنس ستۆلتن بێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا دوای کۆبونەوەی وەزیرانی بەرگری هاوپەیمانیەتییەکە رایگەیاند، باسی فراوانترکردنی رۆڵی ناتۆ کراوە لە عیراقدا بە جۆرێک لە رێگای راهێنانەوە پاڵپشتی زیاتر بەهێزەکانی ئەو وڵاتە بکەن.

ستۆلتن بێرگ ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرنامەی راهێنانەکە لە دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق و دەرەوەی بەغدای پایتەخت دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، راهێنانەکە بە قۆناغ دەبێت و لە بنەڕەتدا پەیوەست و پاڵپشتی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عیراق دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، بە موشەک هێرشکرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و دواتر گروپی 'سرایا أولیا‌و الدم' ئەنجامدانی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و رایانگەیاندبوو، "سەرجەم هاوڵاتیان و سەربازیی گەلی‌ کورد برا و خۆشەویستمانن، جگە لە بنکە سەربازییەکانی داگیرکەران هیچ شتێکی‌ تر ناکەینە ئامانج".



AM:09:43:19/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت