سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن

‌مستەفا کازمی و د.بەرهەم ساڵح سەرچاوە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق

وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکدا ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی چاکسازی و کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان تاوتوێ دەکەن و رایدەگەیەنن، داوای یەکڕیزی دەکەن بۆچەسپاندن و سەروەربوونی دەسەڵاتی یاسا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و لەکۆبونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و دواین هەنگاوە هاوبەشەکانی حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کراوە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لەوادەی خۆیدا.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئەوەش هاتووە، سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار جەختیانکردەوە لەهەنگاوەکانی چاکسازی کە حکومەت دەستیپێکردوە بەجۆرێک کاریگەری ئەرێنی لەسەر داهاتووی عێراق هەبێت لەڕوی ئابوری، ئەمنی، بەرزبوونەوەی داهاتی نیشتیمانی و پێدانی دەرفەت بە گەنجان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، هەردوولا جەختیان لەپێویستی یەکڕیزی کردەوە بۆ چەسپاندن و سەروەربوونی یاسا و کارکردن بۆ ئەو ئامانجانەی حکومەت لەکارنامەی خۆیدا پێشنیازی کردوە، ئەوەش بەئامانجی بەدیهێنانی خواست و خولیاکانی هاوڵاتیانی عێراق.


PM:08:53:18/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت