تەقینەوەیەک لە مانچستەر کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتەوە
وێستگه نیوز-
لە تەقینەوەیەکدا لە گوندێکی سەر بە شاری مانچستەری بەریتانیا، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. تەقینەوەکە لە ماڵێکدا روویداوە و تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
ئەو کەسەی لە ئەنجامی تەقینەوەکە گیانی لەدەستداوە ژنێکی تەمەن 79 ساڵە، هەروەها ژنێکی دیکە لەگەڵ منداڵێک برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
دوای تەقینەوەکە نزیکەی 30 ماڵی دەوروبەری خانووە رووخاوەکە چۆڵکران و گواستنەوەی غاز بۆ ماڵەکان راگیرا.
یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە بە پۆلیسی راگەیاندووە، دەنگێکی بەهێز لە ئەنجامی تەقینەوەکە دروستبووە و ئەوان وایانزانیوە مووشەکێک بەر شەقامەکەیان کەوتووە.
ئێستا پۆلیسی مانچستەر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری تەقینەوەکە
PM:07:28:18/02/2021
ئهم بابهته 3072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت