سكرتێرى ناتۆ: ژماره‌ى بنكه‌كانمان له‌ عیراق زیاد ده‌كه‌ین


وێستگه‌ نیوز-
هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر کاردانەوەی زۆری بە دوادا هات، لە وەڵامی پرسیارێکی تایبەت بە هێرشە موشەکییەکانی شەوی یەکشەممە بۆ سەر هەولێر، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، لەبەر ئەو گرژی و ناسەقامگیرییە لە عێراقین.
 
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەگەری هەیە رۆژی پێنجشەممە رێککەون ئەرک و بەرنامەکانیان لە عێراق فراوان بکەن و گوتیشی، فراوانکردنی بەرنامەکەیان لە عێراق یارمەتی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەدات باشتر رووبەڕووی گرووپە چەکدارە پەڕگیرەکان ببنەوە.
 
چەند دیپلۆماتکارێک بە میدیای رۆژئاوایان گوتووە، بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، ناتۆ ژمارەی سەرباز و راوێژکارانی سەربازی لە 500 بۆ نزیکەی 5000 زیاددەکات و ئەوانیش لە شوێنەی جیاوازەکانی وڵات جێگیردەبن.  
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بەوەدا: داعش تەنیا بۆ خەڵكی عێراق و سووریا هەڕەشە نییە، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر خەڵکی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانەکەمان، هەروەها گوتیشی: "ئێمە لەبەر ئەو گرژی و ناسەقامگیرییە لە عێراقین؛ لەوێین بۆ ئەوەی یارمەتی حکومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بدەین سەقامگیریی وڵاتەکەیان بپارێزن". 
 
لەسەر ئاستی جیهان هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بەشێوەیەکی فراوان سەرکۆنە کرا؛ تەنانەت نوێنەری چینیش لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێدەنگ نەبوو و سەرکۆنەی کرد.
 
پێشتر بەشێک لە وڵاتانی ناتۆ سەرکۆنەی کردەوەکەیان کردبوو، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێری کرد و رایگەیاند، "لەو باوەڕەداین دەسەڵاتدارانی عێراق بەخێرایی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە دەستنیشان دەکەن".
 
هەروەها ئەمریکا زۆر بەخێرایی وەڵامی کردەوەکەی دایەوە و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە جیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کرد. بەو پێیەی هێرشەکان ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کرابوون، کۆشکی سپی رایگەیاند، مافی هەیە لە کات و شوێنی خۆیدا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە کە شەوی رابردوو کرایە سەر هەولێر.
 
هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر کاردانەوەی زۆری بە دوادا هات، لە وەڵامی پرسیارێکی تایبەت بە هێرشە موشەکییەکانی شەوی یەکشەممە بۆ سەر هەولێر، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، لەبەر ئەو گرژی و ناسەقامگیرییە لە عێراقین.هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر کاردانەوەی زۆری بە دوادا هات، لە وەڵامی پرسیارێکی تایبەت بە هێرشە موشەکییەکانی شەوی یەکشەممە بۆ سەر هەولێر، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، لەبەر ئەو گرژی و ناسەقامگیرییە لە عێراقین.

لە لایەکی دیکەوە ستێفان دوژاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "سکرتێری گشتی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات. ئەم هێرشانە هەڕەشەن لەسەر سەقامگیریی عێراقیش. گرنگە هەموو هێزە عێراقییەکان کار بۆ سەقامگیریی وڵاتەکەی خۆیان بکەن و ئەو وڵاتانەی ئەندام کە هەژموونیان هەیە لە عێراق پێویستە هەمان شت ئەنجامبدەن".
 
هەر لە سەرەتای هێرشەکانەوە بەشێکی زۆری تۆمەتەکان روویان لە گرووپە نزیکەکان لە ئێرانەوە کرد، بەڵام سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە کرد، بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە هێرشەکانی سەر هەولێرەوە نییە و "ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بۆ ئێمە گرنگە، هەر جۆرە کردەوەیەک زیان بە ئاسایش و ئارامی عێراق بگەیێنێت لای ئێمە رەتدەکرێتەوە". 
 
کاژێر 09:30 خولەکی شەوی دووشەممە 15ى شوباتى 2021، چەند مووشەکێک لە نزیک عەلوەی هەولێرەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چەند شوێنێکی دیکە کران. چەند بەرپرسێک لەنێو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایانگەیاندووە، 14 مووشەک لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە نزیک بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا کەوتنەخوارەوە، بەڵێندەرێکی سڤیل لە هێرشەکەدا کوژراوە و پێنج ئەمریکیش بریندارن.
 
پێشتر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردبوو، بەڵێندەرێکی سڤیل کوژراوە، پێنج بەڵێندەری سڤیلی دیکە بریندارن. هاوکات سەربازێکی ئەمریکیش بریندارە. بەڵام رۆژی سێشەممە 16ى شوباتى 2021، ئاماژەیان بەوە کرد، ژمارەی بریندارەکان بۆ هەشت بەڵێندەری مەدەنی بەرزبووەتەوە.


PM:06:55:18/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 2088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو