بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبونەوە


وێستگه‌ نیوز- 
سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوەوە و لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ھەماھەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پەرەپێدانی هاریکارییەکان لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی لە پێناو گەیشتن بە هاوبەشییەکی ستراتیژی لە بوارە جیاجیاکان گفتوگۆیان کرد.

 جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی‌ شوباتی‌ 2021، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، دەربارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ھەماھەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پەرەپێدانی هاریکارییەکان لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی لە پێناو گەیشتن بە هاوبەشییەکی ستراتیژی لە بوارە جیاجیاکان، بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی عێراق و ئەمریکا و ھێنانەدی ئاشتی و ئارامی بۆ ھەردوو گەلی دۆست و ھەموو ناوچەکە.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ر لەمیانی دیدارەکەدا به‌رهه‌م ساڵح بەگرنگییەوە باسی لە پێویستی هاریکاری و ھاوئاھەنگی کرد بۆ بەگژداچونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەپاندنی یاسا و بەهێزکردنی سەروەری عێراق و جەختیکردەوە، لە پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و رێگریکردن لەوەی عێراق بخزینرێتە نێو ناکۆکییەکانی لایەنی دیکەوە.

لەلای خۆشییەوە باڵیۆزی ئەمریکا پابەندبونی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە بۆ پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و چەسپاندنی سەروەری عێراق و بەهێزکردنی هاریکاری دوقۆڵی لە تەواوی بوارە جیاجیاکاندا.


PM:04:12:18/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت