ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له عێراق بڵاوبۆوه
وێستگه نیوز-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق توشبوونی 10 کەسی دیکەی لەپارێزگای بەسڕە به ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی شوباتی 2021، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ 10 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو له‌پارێزگای به‌سڕه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
هاوكات حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له كۆنگره‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون به ڕێژه‌ی 50% كۆرۆنای گۆڕاون.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو، وه‌زیری ته‌ندروستی عیراقیش داوای له هاوڵاتیان كرد پابه‌ندبن به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و كه‌مامه و به‌كار بهێنن و تێكه‌ڵاونه‌بوون و گه‌شت كردن له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه و ڕابگرن.
وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق ڕاگرتنی ئاهه‌نگ و داخستنی مزگه‌وته‌كانی ڕاگه‌یاند ئه‌ویش به‌مه‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه.
به‌پێی دواین ئاماری تائێستا ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنای گۆڕاو دوو هه‌زار و 500 كه‌س له عیراق توشبووه و به‌غداش له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لەعێراق تائێستا 653 هه‌زار و 557 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 13 هەزارو 204 توشبو گیانیان لەدەستداوە.
PM:02:59:18/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت